هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٤٨ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٢٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
ناجێگیری نرخی
زێڕ دوای رەخنە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت لە سەرۆکی بانکی
ناوەندیی ئەمریکا، نیگەرانی دروستکردووە لەسەر ئەوەی بانکەکە لەژێر فشاری سەرۆکی
ئەمریکا، سەربەخۆیی خۆی لەدەست بدات.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٥٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٤٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٦٧٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٤٠ هەزار دینارە