PM:11:48:28/06/2025
4432 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری رێبەری باڵای ئێران چۆنیەتی رزگاربوونی لە هێرشەکەی ئیسرائیل دەگێڕێتەوە کە لە بەرەبەیانی ١٣ـی حوزەیران باڵەخانەکەی کرایە ئامانج.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عەلی شەمخانی، راوێژکاری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە یەکەمین گێڕانەوەی خۆیدا سەبارەت بە رزگاربوونی لە هێرشەکەی ئیسرائیل وتی، کاتی تەقینەوەکە وایزانیوە بوومەلەرزە روویداوە، بەڵام دەنگی ئۆتۆمبێلەکانی دەرەوە بۆچوونی گۆڕیووە و وتویەتی ئەمە بوومەلەرزە نییە.
دەشڵێت، "بۆ ماوەی سێ کاتژمێری
بەردەوام لە ژێر داروپەردوودا مامەوە، سنگم شکا، بەڵام ئازاری ناوەوەم زیاتر بوو و
لەوێ نوێژی بەیانیم کرد".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی هەینی
١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئیسرائیل یەکەم هێرشی بۆسەر ئێران ئەنجامدا و ئێرانیش وەڵامی
هێرشەکانی دایەوە، شەڕی نێوانیان ١٢ رۆژ بەردەوام بوو بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژران
و برینداربوون، لە رۆژی ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ـیش دوای ١٢ رۆژ لە جەنگ دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تروس سۆشیال رایگەیاند،
"پیرۆزە لە هەموو لایەک، ئیسرائیل و ئێران، بەتەواوی لەنێوانیاندا رێککەوتن
کراوە کە ئاگربەست ئەنجامبدرێت".