PM:05:36:28/06/2025
2148 جار خوێندراوەتەوە
لە چوارچێوەی پرۆسەی نوێكردنەوەی پسووڵەی خۆراك، هەزاران ناو كە هی ئەو كەسانەن مردوون، یان لە دەرەوەی وڵاتن یاخود دوو پسووڵەی خۆراكیان هەیە، بلۆك دەكرێن و رەش دەكرێنەوە و لەبەرامبەردا جۆر و كوالێتی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان باشتر دەكرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، "بەردەوام جەختمان لە باشتركردنی جۆر و كوالێتی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان كردووەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا داوای زیادكردنی رێژەكەشیمان كردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە
كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەو داوایانەیان پێشكەش كرد و
بەرپرسانی وەزارەتەكەش پێیان وتوون، یەكێك لە هۆكارەكانی پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی
پسووڵەی خۆراك ئەوەیە كە كوالێتی و جۆری بەشەخۆراك باشتر بكرێت.
وتیشی، لەگەڵ
ئەو نوێكردنەوەیەی پسووڵەی خۆراك، ژمارەیەكی زۆر لە ناوەکان دەسڕدێنەوە
ئەو ناوانەش بریتین لە ناوی مردووان و ئەو كەسانەی كە لە دەرەوەی وڵاتن یان ئەو
كەسانەی كە دوو پسووڵەی خۆراكیان هەیە لەبەرامبەردا بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ
بەشەخۆراكی ئەو كەسانە تەرخان كراوە بەكاردەهێندرێت بۆ باشتركردنی كوالێتیی
بەشەخۆراكی هاوڵاتییان.