PM:08:25:27/06/2025
2864 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، وردبینیكردنی زانیارییه‌كانی کاندیدەکان و ئاستی شایسته‌ییان دوای ئه‌وه‌ی ده‌گاته ناوه‌ندیی نیشتمانیی كۆمیسیۆنه‌كه ١٥ رۆژی پێویسته و وتیشی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی ماوەبەسەرچووش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر سه‌رپه‌رشتیی پڕۆسه‌ی وردبینییه‌كه ده‌كات.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، موهه‌نه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، وردبینیكردنی زانیارییه‌كانی کاندیدەکان و ئاستی شایسته‌ییان دوای ئه‌وه‌ی ده‌گاته ناوه‌ندیی نیشتمانیی كۆمیسیۆنه‌كه، ١٥ رۆژی پێویسته.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پڕۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان ته‌واو بووه و درێژ ناكرێته‌وه و هه‌نگاوی
دووه‌میشان وه‌رگرتنی زانیاریی كاندیده‌كانە له نوسینگه‌كانی كۆمسیۆن له
پارێزگاكان‌و دواتر ره‌وانه‌كردنیان بۆ ناوه‌ندیی نیشتمانیی كۆمسیۆن، له‌وێشه‌وه
بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
باسی
لەوەشکرد، هه‌ر یه‌ك لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، دەستەی لێپرسینەوە و دادپه‌روه‌ری،
دەستەی دەستپاکی، هاوكات دەزگا ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی
ماوەبەسەرچوو، بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان، و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی
باڵا، سه‌رپه‌رشتیی پڕۆسەی وردبینی ده‌كه‌ن و ماوه‌ی ١٥ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژی ١١ـی تشرینی
دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە رێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن
وتی، ئامادەکارییان کردووە و رێکارەکانیان دەستپێکردووە.