چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، نیوەڕۆى ئەمڕۆ دوو کوڕی بەرپرسێکی پارتی دەسترێژی گولە لە شۆفێری بارهەڵگرێک دەکەن و بە سەختی برینداری دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە قوشتەپەى سنووری هەولێر تەقە لە شۆفێری بارهەڵگرێک کرا و بە سەختى برینداربووە.
هاوکات بەپێی
وتەی کەسوکارەکەی ئەوە دووەم جارە ئەو کەسانە هێرشدەکەنە سەریان و تەقەیان لێدەکەن
و تەقەکەرەکان تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ١٩ ساڵ دەبێت.
ئاسایشی هەولێریش لەسەر
رووداوەکە وتی، دوای
بەدواداچوون بۆ رووداوەکە، دەرکەوت کە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە لە
نێوان دوو بنەماڵەدا، کە زاوا و خەزوری یەکترین و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی
ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە تەقەکەیان کردووە و دەست بەسەر
چەکەکانیشدا گیراوە.