سەردێڕ:

هەڵەکانی ناو کارتی بەشەخۆراک چۆن چارەسەردەکرێت؟

AM:08:50:26/06/2025

4520 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو هەڵانەی لە كاتی نوێكردنەوەی كارتی بەشەخۆراك روویانداوە چارەسەردەكرێن بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی.


وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانیان ئەنجام داوە بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەرنامەی كارتی خۆراكی ئەلیكترۆنی، كە چەندین خزمەتگوزاری لەخۆدەگرێت لەوانە، گواستنەوە و كوژاندنەوە و زیادكردن و لابردنی بلۆك.

وەزارەتەکە جەختی لەوەشکردەوە، لە كۆبوونەوەكە باس لە شێوازی پێدانی پارەی بەشەخۆراک كراوە وەك رسومات، کە بەم زووانە دەست پێدەکات.

باسی لەوەشکردووە، تاوتوێی چارەسەركردنی ئەو هەڵانەش كراوە كە لە كاتی نوێكردنەوەی كارتی بەشەخۆراك روویانداوە و دڵنیاییشیان دا كە ئەو هەڵانە چارەسەردەكرێن بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی.













گەلەری