سەردێڕ:

گەشتەکانی عومرە لە هەرێم کەی دەستپێدەکەنەوە؟

AM:11:32:25/06/2025

5680 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، مانگی داهاتوو، گەشتەكانی عومرە لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكەنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم وتی، دەست بە ئامادەكارییەكان دەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی عومرە و مانگی داهاتوو گەشتەكان دەست پێدەكاتەوە.

هەروەها، پێشتریش ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، چاودێری بارودۆخەکە دەکەن و پێیان وایە، تاکو فڕۆکەخانەکان بە داخراوی بمێننەوە، ناتوانن گەشتی عومرە بۆ هاوڵاتییانی هەرێم رێکبخەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی دوو مانگە گەشتی عومرە راگیراوە بەهۆی دەستپێکردنی وەرزی حەجەوە و ٢٩ـی چوار بە کۆتا رۆژ بۆ گەڕانەوەی عومرەکاران دیاریکرا.


 













گەلەری