سەردێڕ:

ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران ئاگربەستیان پێشێلکردووە

PM:02:00:24/06/2025

2456 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، زۆر نیگەرانەوە لەوەی ئیسرائیل و ئێران ئاگربەستیان پێشێل کردووە و دووبارە هێرشیان کردووەتە سەر یەکتر و دەشڵێت، ئێران ناتوانێت پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی بنیات بنێتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی بەڕێکەوتنی بەرەو لوتکەی ناتۆ بە میدیا جیهانییەکانی وت، ئیسرائیل و ئێران ئاگربەستەکەیان پێشێلکردووە.

پەیامێکی ئاڕاستەی بینیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد و وتیشی، "فڕۆکەکانتان بگەڕێننەوە و چیتر بۆردومانی ئێران مەکەن".

باسی لەوەشکرد، ئێران هه‌رگیز به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی په‌ره‌پێناداته‌وه‌، چونكه‌ توانا ئه‌تۆمییه‌كانی كۆتاییان پێهاتووه‌.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا پێویستە ئیسرائیل هێوربکەمەوە". 

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە درەنگانی دوێنێ شەودا دوای ئەوەی ئێران هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئێران و قەتەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تروس سۆشیال رایگەیاند، "پیرۆزە لە هەموو لایەک، ئیسرائیل و ئێران، بەتەواوی لەنێوانیاندا رێککەوتن کراوە کە ئاگربەست ئەنجامبدرێت".
لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی ١٣ـی حوزەیران، ئیسرائیل یەکەم هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و ئێرانیش هەمان شەو وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و هێرشە موشەکیەکانیان بۆ سەر یەکتری تا درەنگانی دوێنێ شەوی رابردوو ٢٣ـی حوزەیران بۆ ماوەی ١٢ رۆژ بەردەوام بوو.













گەلەری