سەردێڕ:

ئێران: ئامادەین وەڵامی یەکلاکەرەوەی هەر دوژمنكارییەك بدەینەوە

PM:01:32:24/06/2025

1244 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەڵێت، متمانەیان بە قسەی دوژمن نییە و ئامادەن وەڵامی یەکلاکەرەوەی هەر دوژمنكارییەك بدەنەوە و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرش دەکەنە سەر ناوەڕاستی تاران.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی، هێزە چەکدارەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و متمانەیان بە قسەی دوژمن نییە، ئامادەیە وەڵامی یەکلاکەرەوەی هەر دوژمنكارییەك بداتەوە.

باسی لەوەشکرد، چاوكراوەیی بەرخۆدان و توانای دەستنیشانکردنی ساتەوەختی گونجاو و هاوپشتی و یەکگرتوویی گەلی ئێران، ستراتیژی سەرەکی دوژمنی تێکشکاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هۆشیاری گەلەکەیان و خۆڕاگری هێزەکانیان، سەرکەوتنێکیان بەدەست هێنا، دوژمنی ناچار کرد شکست قبوڵ بکات و دوژمنكارییەكانی رابگرێت.

دوای ئەوە میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکرد، چەند مووشەکێک لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە، لەوبارەیەوە یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، "هێرش دەکەینە سەر ناوەڕاستی تاران".













گەلەری