سەردێڕ:

فازڵ نەبی زانیاری نوێ لە بارەی ناردنی مووچەوە ئاشکرا دەکات

PM:01:12:24/06/2025

4416 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵیت، ئەگەر هەرێم شاندێکی باڵا بنێرێتە بەغدا کێشەی موچە چارەسەر دەبێت، وتیشی چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراق کۆکن لەسەر ئەوەی دەبێت هەرێم پابەندی سەرجەم بەندەکانی بڕیاری دادگای فیدراڵی بێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فازڵ نەبی، بریکاری پێشوتوتری وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراق کۆکن لەسەر ئەوەی دەبێت هەرێم پابەندی سەرجەم بەندەکانی بڕیاری دادگای فیدراڵی بێت.

وتیشی، بە وەستانی ئەو شەڕە فشاری سەر هەرێم و عێراق کەمدەبنەوە، ئەگەر شاندێکی باڵا و تەکنیکی بچنەوە بەغدا و گفتوگۆ بکەن، کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.













گەلەری