سەردێڕ:

ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کرد سەر چەند بنکەیەکی سەربازی لە عێراق

AM:11:00:24/06/2025

2024 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچوک ژمارەیەک بنکەی سەربازییان لە عێراق کردە ئامانج و لیژنەیەکی پەیوەندیدار بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشەکانەوە پێکهێنراوە، ئەنجامدەرانی بێسزا دەربازنابن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەباح نعمان، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە و وتی، ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچوک ژمارەیەک بنکەی سەربازییان لە عێراق کردە ئامانج کە بەهۆیانەوە زیانێکی زۆر بەر سیستمی راداری سەربازگەی بێجی و بنکەی سەربازیی ئیمام عەلی لە پارێزگای زیقار کەوت، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە توانراوە چوار هێرشی دیکەی جیاواز بەرپەرچبدرێنەوە و لەدوای هێرشەکان سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و ئاشکراکردنی لایەنی هێرشبەر.













گەلەری