دوای ١٢ رۆژ لە داخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، ئەمڕۆ دوای ئاگربەستی کاتی ئیسرائیل و ئێران فڕۆکەخانەی هەولێر دەستی بە گەشتەکانی کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دوای ئاگربەستە ١٢ کاتژمێرییەکەی نێوان ئیسرائیل و ئێران فڕۆکەخانەی هەولێر و کەرکوک و سلێمانیش دەستیان بە گەشتەکانیان کردەوە.
هاوکات،
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراقیش وتی، ئاسمانی عێراقیان له‌ناوچه‌كانی باشور به‌ڕووی
گه‌شته ئاسمانییه‌كان كردۆته‌وه و به‌مزوانه‌ش گه‌شته‌كان له‌فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه
ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
هەروەها، دوێنی دیلان
رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وتی، دوای داخستنی ئاسمانی عێراق لە
ماوەی ١٠ رۆژدا هەزار و ٢٨٣ گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر
هەڵوەشاوەتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەزار و ١٨٤ گەشت هەڵوەشاوەتەوە و لە
فڕۆکەخانەری گشتی سلێمانیش ٩٩ گەشت هەڵوەشاوەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی ١٢ رۆژە بەهۆی هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیلەوە بۆ سەر
یەکتری بووە چەند وڵاتیک گەشتی ئاسمانی وڵاتەکانیان راگەیان و عێراقیش یەکێک بوو
لەو وڵاتانە.