زۆربەی کەس دەیانەوێت کێشی جەستەیان کەم بکەنەوە، بەڵام بەرامبەر خۆراکەکان لاوازن و ناتوانن کێشیان داببەزێنن و نازانن لە راسیتیدا کۆمەڵێک خواردن هەن یارمەتییان دەدات بۆ دابەزینی کێش.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی Eatthis، چوار خواردن هەن کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و دژە ئۆکسان و ڤیتامینەکان، یارمەتی دەدەن بە تێری بمێنیتەوە و لەهەمان کاتدا کێشت داببەزێت، بەم جۆرە:
شۆفان:
شۆفان هەڵبژاردەیەکی باشە، بەتایبەت بۆ نەخۆشانی شەرکەی جۆری دووەم، بڕێکی باش ماددە ریشاڵییەکانی تێدایە، ئەوەش یارمەتی کەمکردنەوەی کێشت دەدات و پەرە بە کۆئەندامی هەرست دەدات و دڵت دەپارێزێت.
گوێز:
گوێز خواردنێکە زوو تێرت دەکات، برێکی باس ڤیتامین، چەوری تەندروست و ماددەی ریشاڵی تێدایە، توێژینەوەکانیش سەلماندوویانە خواردنی بڕێک لە گوێز لە هەفەتەیەکدا، یارمەتی ژنان دەدات تەمەنیان درێژبێت.
سەوزەوات:
خواردنی سەوزەی تازە باشترین بژاردەیە، بەڵام ئەگەر کەسێک سەزەوی تازەی دەست نەکەوت دەتوانێت سەوزەی بەستوو بخوات.
ماسی سەلەمۆن:
سەلەمون دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ٣، جەستەی مرۆڤ بە شێوەیەکی سروشتی ئەم چەورییە تەندروستانە بەرهەم ناهێنێت، بۆیە زۆر گرنگە دڵنیا بیت لەوەی لە خۆراک و تەواوکەرە خۆراکییەکانەوە دەستت دەکەوێت، ئۆمیگا ٣ یارمەتی پاراستنی تەندروستی و درەوشاوەیی و گەشەی قژ دەدات.
سەلەمون یان ماسییە چەورەکانی تر لە خۆراکەکەتدا دوو جار لە هەفتەیەکدا رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی کێش، لەکاتێکدا بەشێکە لە خۆراکی هاوسەنگ و تەندروست بەگشتی.