سەردێڕ:

ئەو مۆبایلانەی یاری پەبجیان تێدایە نابێت فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنیان تێدا تۆماربکرێت

PM:07:23:23/06/2025

47692 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان دەڵێت، هاوڵاتییان نابێت بەو مۆبایلانە خۆیان تۆماربکەن کە یاری پەبجی تێدایە چونکە دەچێتە سەر لۆکەیشنی وڵاتانی ئەوروپا و بەمەش پڕۆسەی (بە ئەلکترۆنی فۆڕمی خۆراکیان) شکست دەهێنێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان بڵآویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری قەزاکانی کەلار و کفری و دەربەندیخان و گوندەکانی سەربە ناحییەکانی (سەرقەڵا، رزگاری، پێباز، قۆرەتوو، مەیدان، شێخ تەویل، باوەخۆشێن) دەکەینەوە هاوڵاتییان نابێت بەو مۆبایلانە خۆیان تۆماربکەن کە یاری پەبجی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو یاریەوە لەناو مۆبایلەکە لۆکەیشنی وڵاتانی ئەوروپا دەچێتە سەری و بەمەش پڕۆسەی (بە ئەلکترۆنی فۆڕمی خۆراکیان) شکست دەهێنێت و لە پڕۆسەکەدا دەسڕێنەوە، بۆیە دووپاتی دەکەنەوە نابێت ئەو موبایلانە باکاربهێنرێت کە یاری ( پەبجی- PUBG) تێدا بێت.


 













گەلەری