سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

AM:10:27:23/06/2025

33964 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی هەولێر هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراک لە سیستەم راوەستاوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی هەولێر وتی، لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراک لە سیستەم بۆ ماوەیەکی کاتی راوەستاوە.

پێشتریش، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم وتی، کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دیاریکراوە تا پێنجی مانگی داھاتووە و پێویستە ھاوڵاتییان پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی تاوەکو بێبەش نەبن لەبەشە خۆراکییان.

وتیشی، لە دوای ئەو ماوەیەش دەرفەتی دیکە بە ھاوڵاتییان دەدرێت بۆ ماوەی حەفتەیەک تا ١٠ رۆژ ماوەکە درێژ دەکرێتەوە، تا ھەموو ھاوڵاتییەک بتوانێت سوودمەندبێت لەو پڕۆسەیە و فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکاتەوە.












گەلەری