سەردێڕ:

سایلۆی سلێمانی جوتیارانی ئەم ناوچانە ئاگاداردەکاتەوە

PM:01:16:22/06/2025

936 جار خوێندراوەتەوە

سایلۆی سلێمانی دەڵێت، ئاگاداری جوتیارانی چەند ناوچەیەک دەکات کە سبەینێ دوو شەممە ٢٣ـی حوزەیران، دەتوانن گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی سلێمانی لە ناحیەی پیرەمەگروون بکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کە ئاگاداری جوتیارانی خەلەکان و خدران و دوکان دەکەنەوە سبەینێ دەتوانن گەنمەکانیان رادەستبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانن گەنمەکانیان بێنن بۆ سایلۆی سلێمانی لە ناحیەی پیرەمەگروون بە مەبەستی رادەستکردنیان.

هەروەها، لە سایلۆکاندا نرخی تەنێک گەنمی بەراو بە ٨٥٠ هەزار و تەنێک گەنمی دێمیش بە ٨٠٠ هەزار دینار دیاریکراوە و پشکی پارێزگای سلێمانیش بۆ وەرگرتنی گەنم بە ١٤٥ هەزار تەن دیاریکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتریش بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی بە ئێن ئاڕ تی وت، وەرگرتنی گەنم تا مانگێک بەردەوام دەبێت و ئەگەر پێویستیش بکات وادەکەی درێژ دەکرێتەوە.













گەلەری