ئاژانسی هەواڵی CNN دەڵێت، پێش ٤٨ کاتژمێر لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ جوڵەی نائاسایی لە ناوچەکە بینراوە و پەرلەمانتارێکی ئێرانیش رەتی دەکاتەوە وێستەگەکە زیانێکی زۆری پێگەیشتبێ.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی CNN بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بەو وێنانەی لە مانگە دەستکردەکانەوە دەستیکەوتووە، پێش ٤٨ کاتژمێر لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ، جوڵەی نائاسایی ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگر بە ئاڕاستەی وێستگەکە بینراون.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ژمارەیەکی زۆر لە ئامێری هەڵکەندن بەرەو دەروازەکانی وێستگەکە بەڕێكراون.
ئاژانسی
فارسیش لەزاری پەرلەمانتارێکی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، بە پشتبەستن بە زانیاریی
دروست، دەتوانێت جەخت بکاتەوە، کە بە پێچەوانەی بانگەشەی قسەکانی ترەمپ،
دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ زیانێکی زۆری پێنەگەیشتووە، زۆربەی زیانەکان تەنها لەسەر
زەوی بووە و دەتوانرێت چاک بکرێتەوە.
باسی
لەوەشکردووە، دەتوانێت بە دڵنیاییەوە ئەوەش بڵێت، هەر شتێک کە دەکرا مەترسی بۆ سەر
خەڵک دروست بکردایە، پێشوەختە چۆڵکراوە و هیچ تیشکدانەوەیەكی ئەتۆمیش تۆمارنەكراوە.
وێستگەی
ئەتۆمی فۆردۆ دەکەوێتە ناو شاخێکەوە، بە نزیکەیی ٨٠ ـ ٩٠ مەتر لە قوڵایی زەوی
بونیادنراوە، پێشتر ئیسرائیل رایگەیاندبوو تێکشکانی وێستگەکە لە توانای ئەواندا
نییە و بە ئەمریکا دەکرێت.