سەردێڕ:

بە هەوڵی پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ بنکەیەکی ئاگر کوژێنەوە لەم ناحیەیە دروستدەکرێت

PM:09:12:21/06/2025

1016 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوای ئەوەی دانیشتوانی ناحیەی قەرەهەنجیر لە کەرکوک داوایەکیان ئاڕاستە کردووە بۆ کردنەوەی بنکەیەکی ئاگر کوژێنەوە لە ناحیەکە ئەویش دوو نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە و دوای وەڵام دانەوە بە پێی نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ لەو ١٠٠ بنکەی ئاگر کوژێنەوە لە عێراق دروستدەکرێت بنکەیەکیان لە ناحەیەی قەرەهەنجێر دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وتی، دوای ئەوەی دانیشتوانی ناحیەی قەرەهەنجیر لە کەرکوک داوایەکیان ئاڕاستە کردووە بۆ کردنەوەی بنکەیەکی ئاگر کوژێنەوە لە ناحیەکە ئەویش دوو نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی دوو نوسراوەکەی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە و وەزارەتی ناوخۆش وەڵامی نوسراوەکانی داوەتەوە، بە پێی نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ لەو ١٠٠ بنکەی ئاگر کوژێنەوە لە عێراق دروستدەکرێت بنکەیەکیان لە ناحەیەی قەرەهەنجێر دەبێت.

باسی لەوەشکرد، بەردەوام چاودێری پڕۆژەکە دەکات تا تەواو دەبێت و ئەم پڕۆژەیەش چەند هەلێکی کار لە ناوچەکەدا دەڕەخسێنێت و وتیشی، کارەساتە دڵتەزێنەکان کەمتر دەکاتەوە وەک سوتانی ماڵان و سوتانی ئۆتۆمبێلەکان.













گەلەری