سەردێڕ:

ئەم وڵاتە هەشت گەشتی ئاسمانیی بۆ عێراق هەڵوەشاندەوە

PM:02:24:21/06/2025

1636 جار خوێندراوەتەوە

هێڵی ئاسمانیی لوبنان بڕیاریدا هەشت گەشتی ئاسمانی بۆ عێراق هەڵبوەشێنێتەوە، کە دووانیان گەشتی هەولێر بوون.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هێڵی ئاسمانیی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا، هەشت گەشت بۆ عێراق هەڵوەشاونەتەوە.

وتیشی، لەو گەشتانە، چواریان گەشتی نێوان بەیروت بۆ بەغدا بوون و دووانیان بەیروت بۆ هەولێر و دوو گەشتی تریش بەیروت بۆ نەجەف هەڵوەشانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەشتە ئاسمانییانە، دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی نا سەقامگیری ناوچەکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دوایین هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل، ماوەی چەند رۆژێک فڕۆکە نێودەوڵەتییەکان داخران و گەشتەکانیش هەڵوەشانەوە.













گەلەری