سەردێڕ:

دایکی پێشمەرگەیەکی بریندار: کوڕەکەم بەردەوام پێویستی بە دەرمانە و ناتوانم بۆی بکڕم

PM:09:25:20/06/2025

1320 جار خوێندراوەتەوە

ژنێک دەڵێت، کوڕەکەى برینداری شەڕی داعشە و دەڵێت دۆخی کوڕەکەى زۆر خراپە و ناتوانێت دەرمانی پێویستى بۆ بکڕێت، لە رێگەى ئێن ئار تییەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات بەهانایەوە بچن.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دایکی پێشمەرگەیەکی بریندار لە رێگەى ئێن ئار تییەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات بەهانایەوە بچن و دەڵێت، کوڕەکەی برینداری شەڕی داعشە و هەردوو قاچی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کوڕەکەى پێشمەرگەیە و برینداری شەڕی داعشە، دۆخی تەندروستی زۆر خراپە و ناتوانێت دەرمانی پێویستى بۆ بکڕێت.

وتیشی، داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان بچن بە هانایەوە و یارمەتی بدەن.













گەلەری