سەردێڕ:

نزیکەی دوو هەزار خوێندکاری دەرچوو دادەمەزرێن

PM:04:53:19/06/2025

1708 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق دامەزراندنی هەزار و ٦٥٨ دەرچووی بەشی پەروەردەی راگەیاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئیبراهیم نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا بڕیاری دامەزراندنی هەزار و ٦٥٨ لە دەرچوانی سەر بە پەروەردەی عێراق واژۆکرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی فیدراڵییەوە دەرکراوە و دەکەوێتە جێبەجێکردنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بێجگە لە ئامارەکانی ئەمساڵ، لە سەرانسەری هەرێم زیاتر لە ٧٠٠ هەزار دەرچووی دانەمەزراو هەن، کە لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمەوە پشتگوێخراون.













گەلەری