PM:02:17:19/06/2025
1084 جار خوێندراوەتەوە
سایلۆی سلێمانی جوتیارانی عەربەت و پیرەمەگروون ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ کۆتا رۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیانە و لە شەممەشەوە دەست دەکەن بە وەرگرتنی گەنمی ناوچەی خدران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، "ئاگاداری جوتیارانی سنووری هەر دوو بەشی کشتوکاڵی عەربەت و پیرەمەگروون دەکەینەوە کە سبەینێ هەینی ٢٠ـی حوزەیران کۆتا رۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیانە".
هاوکات سایلۆی سلێمانی داواشی لە
جوتیاران کرد سبەینێ ئۆتۆمبێلەکانیان رانەگرن، چونکە باجی هاتنە ژوورەوەیان پێ
نادرێت.
سایلۆی سلێمانی جوتیارانی سنووری
بەشی کشتوکاڵی خدران ئاگادارکردەوە کە سبەینێ باج بەسەر جوتیارانی سنوورەکەیان
دابەش دەکرێت بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو.