سەردێڕ:

بازرگانی کەرکوک: جەنگی ئێران و ئیسرائیل کاریگەریی لەسەر نرخی شمەک نابێت

PM:07:59:18/06/2025

876 جار خوێندراوەتەوە

جێگری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، خۆراکی پێویست لە کۆگاکاندا هەیە و نرخەکانیان لە بازاڕدا بەرزنابێتەوە وتیشی، هەر لایەنێک نرخی ماددە خۆراکییەکان بەرزبکاتەوە سزادەدرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عومەر مەمۆ، جێگری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی کەرکوک بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، جەنگی ئێران و ئیسرائیل کاریگەریی لەسەر نرخی شمەک نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆراکی پێویست لە کۆگاکاندا هەیە و نرخەکانیان لە بازاڕدا بەرزنابێتەوە.

جێگری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی کەرکوک وتیشی،هەر لایەنێک نرخی شمەک گران بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر.


 













گەلەری