سەردێڕ:

خامنەیی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

PM:03:21:18/06/2025

25172 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا وتی، کە پێویستە ئێران بەبێ مەرجی پێشوەختە خۆی بەدەستەوە بدات، رابەری باڵای ئێران لە وەڵامدا دەڵێت، "خۆمان بەدەستەوە نادەین"، وتیشی، ئێران هیچ لە هێرشەکانی ئیسرائیل پشتگوێ ناخات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران، لە پەیامێکی نووسراودا بڵاویکردەوە، حکومەتی ئێران لە بەرانبەر شەڕێکی سەپێنراودا بە توندی دەوەستێتەوە و رادەستی هیچ کەسێک نابێت.

هەروەها، وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە و دەڵێت، ئێران ناتوانرێت ملکەچ بکرێت و رادەستی هیچ لایەنێکیش نابێت.

باسی لەوەشکرد، ئەمریکییەکان دەبێت باش بزانن، کە هەر دەستێوەردانێکی سەربازیان بێ گومان باجێکی گەورە و قورسی دەبێت بۆیان، قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانیش ئاسان نابێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل بەهێرشکردنە سەر وڵاتەکەیان هەڵەیەکی گەورەی ئەنجامداوە و لەسەر ئەو کارانەی سزا دەدرێت.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، لە میانەی قووڵبوونەوەی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئێران پێویستە بە زووترین کات بەبێ مەرج خۆی بدات بەدەستەوە و  هۆشداری بە هاوڵاتیانی تاران دا کە ژمارەیان زیاتر لە ٩ ملیۆن کەسە، بەزووترین کات شارەکە بەجێبهێڵن.

 

 













گەلەری