PM:09:25:17/06/2025
1588 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ئێران داوا له هاوڵاتییانی ده‌كات ئەپڵیکەیشنەکانی واتس‌ئاپ و ئینیستگرام له‌سه‌ر ئامێری مۆبایله‌كانیان بسڕنه‌وه
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، داوا له هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات پلاتفۆرمه‌كان واتس‌ئاپ و ئنستاگرام له‌سه‌ر ئامێری مۆبایله‌كانیان بسڕنه‌وه، تا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه شوێنه‌كانیان ده‌ستنیشان نه‌كرێت.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ دوای
كوشتنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی و زانای ئێرانی لەلایەن ئیسرائیلەوە، فەرماندەی
ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی ئێران، ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی له به‌رپرسان و تیمه ئه‌منییه‌كان
قه‌ده‌غه‌كرد.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی هەفتەی رابردوو، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی
کت‌وپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئێرانیش هەر هەمان
شەو هێرشی مووشەکی بۆ ناو ئیسرائیل دەستپێکرد و هێرشەکانی هەردوو وڵات تا ئێستاش بەردەوامە.