سەردێڕ:

شاخەوان عەبدوڵا: مووچەخۆران نیگەرانن و پێویستە کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت

AM:08:47:17/06/2025

1812 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەرچی زووە پێویستە کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت چونکە مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بێزار و نیگەرانن لەبڕینی مووچەکانیان.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی، کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر بابەتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو، بەڵام بابەتی سەرف نەکردنی مووچە و برسی کردنی زیاد لە یەک ملیۆن مووچە خۆری هەرێمیش پێویستە ئەولیەوت بێت بەلای هەموو لایەکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی دیکەشیان هەبوو لەسەر پرسی مووچە بەئامادەبونی سەرۆک وەزیران، سبەینێش هەوڵەکانیان لەرووی یاسایی و ئیداری بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە.













گەلەری