PM:09:58:16/06/2025
1964 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، وڵاتی قوبرس رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر تێپەڕینی فڕۆکە عێراقییەکان بە ئاسمانی وڵاتەكەیدا، بۆ گواستنەوەی عێراقییەکان لە لوبنان و تورکیا و جۆرجیا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسڕە. دەشڵێت، سبەینێ گەشتەکان دەستپێدەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عەبدولڕەزاق موحێبس، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، رەزامەندییان وەرگرتووە فڕۆكە مەدەنییەكانی عێراق بە ئاسمانی قوبرسدا گەشتیارانی عێراقی، ئەوانەی کە لە لوبنان و توركیا و جۆرجیا گیریان خواردووە، بیانگەڕێننەوە عێراق و لە فڕۆكەخانەی بەسڕە فڕۆكەكان دەچن و دێنەوە.
بەگوێرەی ئەو
پانتاییە ئاسمانییەی بۆ فڕۆكە عێراقییەكان بەردەست دەبێت، فڕۆكەكان پێویستە لە
بەسڕە بە ئاسمانی سعودیە، میسر بگەنە قوبرس و لەوێشەوە بۆ لوبنان، هەروها بە هەمان
رێگە لە قوبرسەوە بچنە توركیا و جۆرجیا و لەوێشەوە بە هەمان رێگە بگەڕێنەوە.