PM:08:59:16/06/2025
1456 جار خوێندراوەتەوە
ئاگرێك لە کەمی ئاوارەکان لە هەولێر كەوتووەتەوە و چەند كابینەیەكی نیشتەجێبوونی ئاوارەكان سووتاون و بەپێی زانیارییەکانیش کەسێک بەهۆی ئاگرەکەوە برینداربووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، ئاگر لە كەمپی پەنابەرانی عەربەت كەوتەوەو بەهۆیەوە ٢٠ كەرەڤانەی خێزانە پەنابەرەكان سووتان.
چەند هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناوچەکەش بە ئێن ئاڕ تیان وت، ئاگرەكە
بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە یەكێك لە كەرەڤانەكان دروستبووە و دواتر تەشەنەی كردووە
و بووەتە هۆی سوتانی نزیکەی ٢٠ كەرەڤانەی دیکە.
شارا ئازاد - هەولێر