PM:08:00:16/06/2025
804 جار خوێندراوەتەوە
حاجییانی كوردستان، كە بڕیاربوو بە فڕۆكە بگەڕێنەوە، لەڕێگەی وشكانییەوە گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان و بڕیاریشە تا ئەمشەو سەرجەم حاجیانی دیكە كە ژمارەیان زیاتر لە هەزار حاجییە، بە رێگەی وشكانی بگەڕێنرێنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم وتی، تا ئێستا نزیکەی چوار هەزار حاجی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و ئەوانەی ماونەتەوە ژمارەیان زیاتر لە هەزار حاجیە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو حاجیانە لە سعودییەوە بەڕێکەوتوون و لە ماوەیەکی
نزیکدا دەگەنەوە خاکی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمساڵ زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتیی هەرێم بەمەبەستی
ئەنجامدانی فەریزەی حەج روویان لە سعودیە کرد، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٤٩٠ کەسیان
بە رێگای ئاسمانی رۆیشتن، بەڵام بەهۆی دەستپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و
داخرانی ئاسمانی عێراق، حاجیان بە ناچاری بە رێگای وشکانی دەگەڕێنەوە هەرێم.