بینای رادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمیی سەدا و سیمای ئێران لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، به پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هێرشێكی ئیسرائیل بینای رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی له تارانی پایته‌خت كرده ئامانج.
تاوه‌كو ئێستا
زانیاری له‌باره‌ی زیانه گیانی و ماددیه‌كانی رادیۆ و ته‌له‌فیزۆنی ئێران نه‌خراوه‌ته‌ڕوو،
له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا ده‌رده‌كه‌وێت كه بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی
هه‌واڵ و زانیاریه‌كانه و كه‌ناڵه‌كه‌یان ده‌كرێته ئامانج، ستۆدیۆ به‌جێده‌هێڵێت.
هاوکات
دوای بەئامانج گرتنی بینای رادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە،
ئاژانسی هەواڵی فارس هەڕەشەی بەپرسانی سوپای پاسدارانی بڵاوكردەوە کە دەڵێت،
دەستبەجێ بارەگای كەناڵەكانی N1 و 12ـی و ١٤ـی ئیسرائیل چۆڵ بکەن.
(سەحەر ئیمامی) ئەو ژنە
بێژەرەكەی تەلەفزیۆنی ئێران كە لە پەخشی راستەوخۆدا بوو ئیسرائیل بینای تەلەفزیۆنی
بەئامانج گرت، سەلامەتە و گەڕاوەتەوە بۆسەر شاشە و دەڵێت، ئیسرائیل ئازادی
رادەربڕینی بەئامانج گرتووە.