PM:05:18:16/06/2025
62944 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەکانی زانیاری هاوڵاتییان لەبارهى دەرھێنانی کارتی زانیاری ئاگادار دەكەنەوە و جەختیش دەكەنەوە بۆ پارەدانی رسومات بە كاش پارە وەرناگیرێت، بەڵكو پێویستە لەرێگەی کارتی بانكی بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتیی نووسینگەكانی زانیاری بڵاویكردەوە، ھاوڵاتی بۆ دەرھێنانی یەکەم جاری کارتی زانیاری، پێویستە سەرەتا سەردانی موختاری گەڕەک بکات و پشتگیریی نیشتەجێبوون وەربگرێت و دوای ئەوە پێویستە سەردانی ئەو نووسینگەیەی كارتی زانیاری بكات کە لەسنووری گەڕەکەکەیدایە.
وتووشیانە، لە کاتی سەردانیکردنی
نووسینگەكانی كارتی زانیاری پێویستە هاوڵاتییان چەند بەڵگەنامەیەكییان لابێت و وەک
رەگەزنامە و باری شارستانی (تەسکەرە و جنسیە) یاخود کارتی نیشتمانی سەرۆک خێزان،
لەگەڵ ناسنامەی باری شارستانی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی یان کارتی نیشتمانی.
باس لەوەشکراوە، پێویستە بۆ
مامەڵەكە گرێبەستی ھاوسەرگیری (عقد الزواج) هەبێت، بەتایبەت بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی کە
لە دوای ساڵی ٢٠١٠ـەوە ھاوسەرگیرییان کردووە، لەگەڵ وێنەی رەنگاو و رەنگی مامەڵەش.
نووسینگەكانی زانیاری داواشی كردووە
كە پێویستە کۆپی کارتی زانیاری ماڵی باوکی ھەردووکیان (سەرۆک خێزان و ھاوسەر)
هەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ پارەدانی رسوماتی
مامەڵەكەش بە كاش پارە وەرناگیرێت، بەڵكو پێویستە هاوڵاتی کارتی بانکی (ڤیزاکارت
یان ماستەرکات)ـی هەبێت.