سەردێڕ:

ناتانیاهۆ: ئاسمانی تارانمان کۆنترۆڵ کردووە و لەسەر رێی سەرکەوتنین

PM:04:45:16/06/2025

2600 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئاسمانی تارانی کۆنترۆڵ کردووە و پێویستە دانیشتوانی تاران چۆڵ بکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئاسمانی تارانی کۆنترۆڵ کردووە و بەرەو گەیشتن بە دوو ئامانجی سەرەکی هەنگاو دەنێن کە بریتین لە نەهێشتنی هەڕەشە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئێران.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دانیشتوانی تاران شارەکە چۆڵ بکەن چونکە ئەوان رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.

هاوکات، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، ئێران لە ئیسرائیل هاوڵاتییانی مەدەنی کردووەتە ئامانج، لەبەر ئەوە لە کاتێکی نزیکدا دانیشتوانی تاران باجی ئەوە دەدەن.













گەلەری