PM:04:22:16/06/2025
1768 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ١٠٠ کورسی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بۆ پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان تەرخاندەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڵاویکردەوە، لە چواچێوەى هەماهەنگی نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵای عێراق و هەرێم، خوێندنى باڵای عێراق ١٠٠ کورسی خوێندنى باڵا-ماستەر و دکتۆرا لە ژمارەیەک لە زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق (بە شێوازى خۆڕایی) بۆ پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٢٦ دابیندەکات.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئاگادارى گشت پێشکەشکارانى دانەمەرزاو و فەرمانبەرى دامەزراو بە شێوەى
هەمیشەیی لەسەر میلاکى دامودەزگاکانى حکومەتى ماوەبەسەرچوو دەکەن کە پڕۆسەى پێشکەشکردن
تا کۆتایی دەوامى فەرمی لە ٢٦ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشکرد،
پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان لە مەرجەکانى تاقیکردنەوەى نیشتیمانى (توانستى زمانى
ئینگلیزی، توانستى زمانى عەرەبی، توانستى کۆمپیوتەر) دەبەخشرێن، تەنها بەشدارى لە
تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەکەن، لە کاتى دەرچوون لە تاقیکردنەوەکە پێشکەشکاران
بە تەنها لە نێوان خۆیان پێشبڕکێ دەکەن لەسەر کورسییە تەرخانکراوەکانیان.