قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، رووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو بونەتەوە کە وشکەساڵییە، دەشڵێت، هەموو هەوڵی خۆیان بەکاردههێنن بۆئەوەی لە وەرزی هاویندا ئاوی پاک بۆ خواردنەوەو ئاودانی باخ و سەوزاییەکان دابین بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاوات محهمهد، قائیمقامی سلێمانی بەمەبەستی خۆگونجاندن و رووبەڕوبونەوەی وشکەساڵی لە وەرزی هاویندا لەگەڵ بەڕێوەبەرو لێپرسراوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە و رێکاری پێویست دیاریکرا بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاوی پێویستی خواردنەوەیان بەدەست بگات.
ئاماژە
بەوەشکراوە، دەیانەوێت رێگە بگرن لە بڵاوبوونەوەی پەتای سکچون و رشانەوە و ڤایرۆسی
کۆلێرا.
دەشڵێت،
هەماهەنگی نێوان فەرمانگەکان زیاتر دەکەن بۆ گرنگیدان بە شەمعەکانی ئاو و
جیاکردنەوەی ئەوانەی کەبۆ خواردنەوە گونجاون
هەروەها، لە کۆبونەوەکەدا پێشنیارکرا لیژنەیەکی باڵای بۆ
روبەروبونەوەی وشکەساڵی دروستبكرێت و بودجەیەک تایبەت بە وشکەساڵی لەلایەن
ئەنجومەنی وەزیران تهرخان بكرێت.
هاوکات،
بڕیاردرا كه هەموو ئەو بیرانە لە دەوروپشتی سلێمانی هەن و ئاوەکانیان بەکەڵکی
خواردنەوە دێن چاکبکرێنەوە و هەتا کۆتایی وەرزی هاوین ئیدارە بدرێت بۆئەوەی
هاوڵاتییان پەنا نەبەنە بەر ئاوی نەشیاو.
باس لەوەشکراوە، لە رێگەی شەمعەکانەوە ئاو بۆ سەوزایی و باخچە و
پارکەکان دابین بکرێت و چاودێری هەموو ئەو تانکەرانە بکرێت کە ئاو دەفرۆشن
بە هاوڵاتییان.