PM:01:52:16/06/2025
1444 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، ئەو زیندانیانەی لە دەستەی چاکسازیی عێراقی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ئازادکراون ژمارەیان زیاتر لە ٢ هەزار زیندانییە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی دادی عێراق لە رەگەیەندراوێکدا ژمارەی ئەو زیندانیانەی بڵاوکردەوە کە لە دەستەی چاکسازیی عێراقی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ئازادکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ٢ هەزار و ٢١٣ زیندانی
بە پێی یاسایی لێبوردنی گشتی ئازاد کراون و بە بڕیارێکی ئیختیاری، یان
بەهۆی تەواوبوونی سزاکانیان ٣٩١ زیندانیان بە مەرج ئازاد کراون.
باسی لەوەشکرد، خزمەتگوزارییەکە بەردەوام
چاودێری میکانیزمی ئازادکردن دەکات دوای تەواوکردنی هەموو رێکارە یاساییەکان، دڵنیابوون
لەوەی کە کارەکانی بە باشترین شێوە ئەنجامدەدات.