PM:01:17:16/06/2025
1168 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی پێکهێنانی تیمێک دەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، سودانی فەرمانی کردووە تیمێک پێکبهێنرێت، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، تیمەکە بە سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی، ئەندامێتی هەردوو
وەزارەتی دەرەوە و گواستنەوە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێکدەهێنرێت بۆ
گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە.