هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، بەهۆی نۆژەن کردنەوە و کارکردن لە رێگای هەولێر بەحرکە ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ـی ئێوارە رێگاکە دادەخرێت لە بەرزە پردی شەقامی ١٢٠مەتری خێرا بەئاڕاستەی بەحرکە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا وتی، بەهۆی نۆژەن کردنەوە و کارکردن لە رێگای هەولێر بەحرکە کاتژمێر ٧ـی ئێوارە رێگاکە دادەخرێت و کارکردن لە رێگاکە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە قوناغی یەکەم کارکردن لە سایدی هەولێر بەرەو بەحرکە تا سوڕانەوە
یەکەمی بەحرکە دەبێت.
دەشڵێت،
دوای تەواوبوون دواتر قۆناغی دووەم دەست پێدەکات لە سوڕانەوەی یەکەم تا پردی
شەقامی ١٥٠ مەتری خێرا.
وتیشی،
لەماوەی داخرانی رێگاکە شۆفێران دەتوانن ئەم رێگا جێگرەوانە بەکار بهێنن:
١ـ رێگای
هەولێر شەقڵاوە لە شەقامی ١٥٠ مەتری خێرا بەکار بهێنن بۆگەیشتن بە ناحیەی بەحرکە و
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر.
٢ـ رێگای کۆنی بەحرکە
٣ـ رێگای ١٥٠ مەتری- گەزنە بۆ بەحرکە
هەروەها،
داوا لەشۆفێران دەکەن ئارامیان هەبێت تا کارکردن لە رێگاکە تەواو دەبێت.