سەردێڕ:

تیمی پزیشکی شەمخانی: دۆخی تەندروستی تاڕادەیەک جێگیرە

AM:11:53:16/06/2025

2208 جار خوێندراوەتەوە

تیمی پزیشکی سەرپەرشتیاری چارەسەری راوێژکاری سیاسی رابەری باڵای ئێران دەڵێت، دوای كۆنتڕۆڵكردنی بەشێکی بەرچاو لەو برینانەی کە لە هێرشەكەی ئەم دواییەدا دووچاری بوو، دۆخی تەندروستی تاڕادەیەک سەقامگیرە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، تیمی پزیشکی سەرپەرشتیاری چارەسەری عەلی شەمخانی، راوێژکاری سیاسی رابەری باڵای ئێران وتی، هێشتا ناتوانرێت هەڵسەنگاندنی کۆتایی و ورد بۆ بارودۆخی بکرێت و تەقینەوەكە كاریگەری لەسەر ئەندامەكانی ناوەوەی جەستەی هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانی تیمی پزیشکییەوە توانیویانە بەشێکی بەرچاو لە زیانەکانی کۆنتڕۆڵ بکەن، تا دوێنێش دەتوانن بڵێن باری تەندروستی تاڕادەیەک جێگیرە.

باسی لەوەشکرد، بەهۆی مەترسیدارى لێكەوتەكانی تەقینەوەکە، کە بە تایبەتی کاریگەری لەسەر ئەندامەکانی ناوەوە هەبووە، هێشتا ناتوانرێت هەڵسەنگاندنی کۆتایی و ورد بۆ بارودۆخی بکرێت، هەرچەندە چارەسەرەکەی لە چەند رۆژی رابردوودا ئاماژەی باشی پیشانداوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران، شەمخانی دوای ئەوەی بە سەختی بریندار بوو لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە بەیانی رۆژی هەینی ١٣ی حوزەیران، تا ئێستاش لە ژێر چاودێری پزیشکیدا خەوێندراوە.

هەروەها، پێشتر تەلەفیزیۆنی ئێران هەواڵی گیان لەدەستدانی شەمخانی بڵاوكردەوە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، بەڵام هەر زوو لەلایەن تیمە پزشكییەكەیەوە رەتكرایەوە.













گەلەری