سەردێڕ:

بازرگانیی هەرێم: ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران بەردەوامە

AM:11:30:16/06/2025

1028 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران بەردەوامە و دەشڵێت، شەڕی ئیسرائیل و ئێران کاریگەری لەسەر بەشە خۆراک نابێت و گرفتی کەمی خۆراک لە هەرێم نیە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمباسی لەوەشکرد، هەر کەسێک گرانتر لە نرخی خۆی شتومەک بفرۆشێت رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆگاکانی کەرتی گشتی هەرێم و عێراق بەشی چوار مانگ خواردنیان هەیە و هیچ جموجۆڵێکی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران نەوەستاوە و تەنانەت دوێنێ لە کاتی هێرشەکان پێداویستی و خۆراک هاوردە کراوە.

ئەوەشیخستەڕوو، لە هەر ئەگەرێکی وەستاندنی هاوردەکردنی خۆراک لە ئێرانەوە، ئەوا بەشی شەش مانگ خواردنی پێویست لە هەرێمدا هەیە و دەشڵێت، سەرچاوەی سەرەکی هاوردەی خۆراک زیاتر لە تورکیاوە دێت و بەردەوامە.













گەلەری