سەردێڕ:

پزیشکیان: دەستبەرداری بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆم نابین

AM:10:24:16/06/2025

1456 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، ئیسرائیل ناتوانێت ئێران شکست پێبهێنێت و دەستبەرداری وزەی ئەتۆم نابن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئێران وتی، ئێران وڵاتێکی دەستدرێژیکار نییە، بۆیە لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە یەکڕیزی ناوخۆیی هەیە بۆ وەستانەوە بەرامبەر دەستدرێژیی.

باسی لەوەشکرد، ئیسرائیل ناتوانێت لە رێگەی کوشتن و تیرۆرەوە شکستیان پێبهێنێت و هێزەکانیان بەرامبەریان دەوەستنەوە، بەپشتبەستن بە سیاسەتەکانی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی هەوڵی هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی نادەن و ئەمەش باوەڕێکی پتەویانە.

وتیشی، ئەوان نەبوون لە دانوستانەکان کشانەوە و ئەوەی داوای دەکەن مافی یاسایی خۆیانە، هیچ کەس ناتوانێت مافی سوودمەندبوونیان لە وزەی ئەتۆمی لەپێناو بەرژەوەندی گەلەکەیان لێبستێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا هێز بەکاردەهێنێت و بەپێچەوانەی رێسا نێودەوڵەتییەکان رێگا بە ئیسرائیل دەدات وڵاتەکەیان داگیر بکات و هێرشی بکاتە سەر.



 













گەلەری