بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دەڵێت، بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق، ئاسمانی عێراق داخراوە و سەرجەم گەشتەکان راگیراون و دەشڵێت، نازانن کەی گەشتە ئاسمانیەکان دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر وتی، بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق، ئاسمانی عێراق داخراوە و گەشتەکان راگیراون و سێ رۆژە بەردەوام درێژ دەکرێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەمڕۆش تا کاتژمێر ٧ـی ئێوارە درێژکراوەتەوە، بۆیە تا ئێستا دیار نییە
میکانیزمی قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی ئەم رۆژانە گەشتیان ھەبووە چۆن دەبێت کە
ئەوەیان دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق لێی بەرپرسیارە و بڕیاری لێ دەدات.
هەروەها،
عێراق ماوەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان تا شەوی دوو شەممە درێژكردەوە و گەشتە ئاسمانییەكان تەنیا لە پارێزگای بەسرە
بەردەوامیان هەیە و تا ئێستا دانەخراوە، لەوێش گەشتەكان سنوورداركراون.
دەشڵێت، كایەی
ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكانی باشوور و بەسرە لە رۆژدا كراوە دەبن لە كاتژمێر ٤ـی بەرەبەیان بۆ ١٠ـی شەو.