سەردێڕ:

بەهای دۆلار گەیشتە چەند؟

PM:01:21:15/06/2025

3176 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار و کۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی هەزار دینار لە بەهاکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٤ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێودەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا بەهای دۆلار تا رادەیەک جێگیر بووبوو، بەڵام بەهۆی دوایین هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، جارێکی دیکە بەهاکەی لە بازاڕەکاندا بەرزبووەوە.

نرخی سەرجەم دراوەکان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٢٥٠ دینارە

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦١ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ هەزار دینارە

١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٧ ملیۆن و ٩٥٠ تمەنی ئێرانیە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٨١٠ لیرەی تورکییە

١٠٠٠ کرۆنی نەرویجی بە ١١٤ هەزار دینارە

١٠٠٠کرۆنی سویدی بە ١٢٣.٥٠٠ هەزار دینارە

 













گەلەری