سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی هەرێم

AM:11:50:15/06/2025

80592 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دادگای فیدراڵیی لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت، پێویستە بەزوویی چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەی مووچەی فەمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی حوزەیرانـی ٢٠٢٥، باسم عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵیی جەختی لەسەر ئەوەكردووه‌ته‌وه‌، دادگای فیدراڵی بەگوێرەی دەستورو یاسا ئەركەكانی خۆی ئەنجامدەدات، به‌ڵام پێویستە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەگوێرەی دەستورو یاسا رێگه‌ی چارەسەری خۆی بدۆزێتەوە.

هاوکات، راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ جاسم محەمەد عەبود، سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی و باسیان لە رێگاکانی پاراستنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و دادگای فیدڕاڵی کرد بۆ بەدیهێنانی یەکگرتویی نێوان دەسەڵاتداران، سەرۆک کۆمار جەختی لە بەهێزکردنی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری کردەوە، بەو پێیەی زامنی چارەسەرکردنی هەمو ناکۆکیەکانە.

سەرۆک کۆمار جەختیشی کردەوە، لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ خەرجکردنی پارەی مووچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەرکردنی ئەو پرسە مرۆییە بەپێی دەستور و یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی.

هەروەها، تیشکی خستە سەر پابەندبوونی سەرۆکایەتی کۆمار بە جێبەجێکردنی دەستوور و پابەندبوون بە بڕگەکانی و پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری.
لایخۆیەوە دادوەر جاسم محەمەد عەبود جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دادگای فیدڕاڵی بەپێی دەستور و یاسا و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندی و مافەکانی خەڵک و پتەوکردنی یەکێتی نەتەوەیی دوپاتکردەوە و جەختیشی لە چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی یاسا کردەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێم بە دەستوورەوە تا ئێستا مووچەی مانگی پێنج نەنێردراوە و بڕیارە سبه‌ینێ دادگای فیدراڵی چارەنوسی ناردنی مووچەی هەرێم یەکلابکاتەوە و چارەسەری یەکجاری کێشە داراییەکان بکات.


 


 













گەلەری