AM:10:49:15/06/2025
2440 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو لە ئاسمانی هەولێر درۆنێک لە لایەن سیستمی بەرگری کونسوڵخانەی ئەمریکا خرایە خوارەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە هەولێر لە چەند شوێنێک دەنگێکی بەرز بیستراوە، دواتر لەلایەن کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر درۆنێک خراوەتە خوارەوە و لە گەڵیدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.
باسی لەوەشکرد، ئەو
درۆنەی خراوەتەخوارەوە لە دەوروبەری شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر بووە.
ئەمە لەکاتێکدا، بەرەبەیانی رۆژی هەینی
ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر چەند پارێزگایەکی ئێران و لە تارانەوە
دەستیپێکرد. دوای ئەوەش ئێران بە مووشەک وەڵامی دایەوە و تاوەکو ئێستا شەڕەکە
بەردەوامە.