AM:12:00:30/07/2025
1684 جار خوێندراوەتەوە
حكومەتی بەریتانیا بەنیازە لە دوو مانگی داهاتوودا بە فەرمی دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستیندا بنێت، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل هەنگاوی پێویست بۆ كۆتایی هێنان بە نەهامەتییەكانی خەڵكی غەززە نەهێنێت، ناچارین دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێین.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، كییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە لێدوانێكدا هۆشداریی بە حكومەتی ئیسرائیل دا ئەگەر هەنگاوی كرداری نەنێت بە ئاڕاستەی كۆتایی هێنان بە نەهامەتییەكانی كەرتی غەززە، ئەوا حكومەتی لەندەن لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ و بەر لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان، بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێت.
وتیشی،
دۆخی ناهەمواری كەرتی غەززە و كەمبوونەوەی دەرفەتەكانی بەردەم چارەسەری دوو
دەوڵەتی ئیسرائیل و فەلەستین، وادەكات داننان بە دەوڵەتی فەلەستین، هەنگاوێكی
پێویست بێت.
سەرۆک وەزیرانی
بەریتانیا داوای لە ئیسرائیل كرد شەڕ لە غەززە رابگرێت و نیازی خۆیشی پیشان بدات
كە لە پلانیدا نییە كەناری رۆژئاوا بخاتە سەر خاكی ئیسرائیل، جەختی لەوەشكردەوە كە
تائێستاش داواكارییەكان لەندەن بۆ حەماس وەک خۆی ماوەتەوە و نەگۆڕاوە.
ئەم هەنگاوەی
بەریتانیا هاوكاتە لەگەڵ هەنگاوێكی هاوشێوەی فەرەنسا بۆ داننان بە دەوڵەتی
فەلەستین لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، لەچەند رۆژی رابردوودا، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی
فەرەنسا وتی، بڕیاریداوە مانگی ئەیلول لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەفەرمی
دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێم.