AM:09:28:15/06/2025
1708 جار خوێندراوەتەوە
رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێكی توندی بڵاو كردەوە و دەڵێت، ئیسرائیل لە رژانی خوێنی ئەفسەرانی ئێرانی و دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتەكەیان دەستپێشخەری كردووە، هەر بۆیە بە سەلامەتی لێی دەرناچێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێكی بۆ گەلی وڵاتەکەی بڵاوكردەوە و وتی، " ئیسڕائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد دەستپێشخەربوو لە رژانی خوێنی ئەفسەرانی خاکپارێزێ وڵات و دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتەکەمان ."
وتیشی، لە خوێنی
شەهیدانیان خۆشنابن و بەهێزەوە رووبەڕووی ئیسرائیل دەبنەوە و ژیان لەو وڵاتە تاڵ
دەکەن.
رێبەری باڵای
كۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامەكەیدا دەشڵێت، ئیسرائیل دەستی وەشاند و جەنگی دەستپێکرد،
نابێ بە سەلامەتی لێی دەربچێت.
هەروەها،
وتەبێژی حکومەتی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، وەڵامدانەوەیان بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل
بەردەوامدەبێت.
گرژییەکانی
نێوان ئەو دوو وڵاتە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی، ئیسرائیل هێرشی مووشەکی
بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و ناوەندە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج، چەندین زانای ئەتۆمی
و فەرماندەی پلەداری باڵای ئێران کوژران، ئێرانیش هەر ئەو شەوە هێرشی پێچەوانەی
دەستپێکرد و تا ئێستاش گرژییەکانیان بەردەوامە.