وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت، ژوورێکی هەماهەنگی لە دامەزراوەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێکهاتووە بۆ ئاسانکاری رێکارەکانی گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ کوردستان کە لە فڕۆکەخانەکانی دەوروبەر بە هۆی دۆخی هەنووکەییەوە ئاسمانی عێراق داخراوە و گیریان خواردووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وتی، ژوورێکی هەماهەنگی لە دامەزراوەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێکهاتووە بۆ ئاسانکاری رێکارەکانی گەڕانەوەی هاوڵاتییان بۆ کوردستان.
ئاماژەی بوەشکرد، لەوبارەیەوە ژووری هەماهەنگی
ئەم خاڵانەی خوارەوە وەکو ئاگاداری بە هاونیشتمانییان دەدات:
یەکەم: لە هەر فرۆکەخانەیەکی وڵاتانی ناوچەکە
وەستاون و داوای هاوکاری دەکەن دەتوانن پەیوەندی بە یەکێک لەم دوو ژمارە تەلەفونە لە
رێگەی وەتس ئەپ بکەن کە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ
ئامادەی کردوون و زانیارییەکانتان رەوانە بکەن:
٠٧٥٠٨٠٣٥٦٨٠
٠٧٥٠٨٠٣٥٦٨١
دووەم: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی
کوردستان بە هاوکاری دامەزراوەکانی حکومەتی تورکیا رەزامەندی وەرگرتووە کە هاوڵاتیانی
هەرێم بە پاسپۆرتی عێراقی لە هەر فڕۆکەخانەیەکی ناوچەکە بن بتوانن بێ فیزەی
پێشوەختە بە هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاینس یان هەر هێڵێکی دیکەی تورکی بگەڕێنەوە
فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیستەنبوڵ یان سەبیحە و لە گەڵ گەیشتن فیزەی ترانزێتی پێنج
رۆژ وەردەگرن. لەوێشەوە دەتوانن بە زەمینی یان بە هێلی ناوخۆیی تورکیا گەشت بکەن بۆ
یەکێک لە فرۆکەخانەکانی نزیک لە سنووری هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بە دەروازەی
نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بگەڕێنەوە کوردستان.
سێیەم: ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتانی ئەوروپا لە
فرۆکەخانەکان ماونەتەوە و بە پاسپۆرتی عێراقی فیزەی شینگنیان هەیە، دەتوانن بە
ئۆنلاین فیزەی تورکی وەربگرن یان بێ فیزە بگەڕێنەوە و لە فرۆکەخانەکانی تورکیا
وەکو لە خاڵی دووەم هاتووە فیزە وەربگرن.
چوارەم: لە هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم
خەلیل و حاجی ئۆمەران تیمەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ
ئامادەکاری پێویستیان کردووە بۆ بە خێرایی راپەڕاندنی ئەرکی هاونیشتیمانیانییان کە
لە ئێران یان لە تورکیا بە رێگای زەمینی دەگەڕێنەوە وڵات.