سەردێڕ:

کۆبوونەوەیەک لە بارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامدەدرێت

PM:11:37:14/06/2025

1900 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێت، دووشەممە ١٦ـی حوزەیران، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پارێزگارەکانی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجام دەدات و دەشڵێت، لە هێرشەکەی دوێنێدا چوار پێکهاتەی گرنگ لە شوێنی ئەتۆمی ئەسفەهانی ئێران زیانیان بەرکەوتووە.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی، ، سبەی دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پارێزگارەکانی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشەکەی دوێنێدا چوار پێکهاتەی گرنگ لە شوێنی ئەتۆمی ئیسفەهانی ئێران زیانیان بەرکەوتووە، لەوانە دامەزراوەیەکی پرۆسێسکردنی یۆرانیۆم و دامەزراوەیەکی دروستکردنی پلاکی سووتەمەنی ئەتۆمی.

وتیشی، دامەزراوەی ئەسفەهان لە رۆژی هەینیدا چەندین جار کراوەتە ئامانج، و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، لەوانە دامەزراوەی گۆڕینی یۆرانیۆم و کارگەی دروستکردنی پلاکی سووتەمەنی.

هەروەها، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بەیاننامەیەکی پێشوودا رایگەیاندبوو، لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەتۆمی ئێران بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی پەیوەندیدار و هەڵسەنگاندنی هەر کاریگەرییەکی فراوانتر لەسەر سەلامەتی و ئاسایشی ئەتۆمی.













گەلەری