سەردێڕ:

ئێران هێرشی نوێی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد

PM:11:07:14/06/2025

3128 جار خوێندراوەتەوە

ئێران هێرشی نوێی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و سوپای ئیسرائیلیش، داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات لە پەنەگەکاندا بمێننەوە، دەشڵێت، رادارەکانیان چەند موشەکێکی ئێرانیان هەستپێکردووە و کارا کراون بۆ بەرپەرچدانەوەیان.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئێران هێرشی نوێی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، ئێران ٤٠ موشەکی بەرە و ناوچەی حەیفا لە ئیسرائیل هەڵداوە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، رادارەکانیان چەند موشەکێکی ئێرانیان هەستپێکردووە و کارا کراون بۆ بەرپەرچدانەوەیان.

کەناڵی ١٢ــی ئیسرائیلیش دەڵێت، موشەکەکانی ئەمجارەی ئێران بەرە و ناوچەی حەیفا و کریوتی باکوورن و موشەکەکانیان لە ئیسرائیلیان داوە و دەنگی تەقینەوەی گەورە بیستراوە.

میدیاكانی ئیسرائیلیش بڵاویانكردەوە، زەنگی ئاگاداركردنەوە لە شارەكانی حەیفا و تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل دەستی پێكردەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ دەستەی راگەیاندی ئیسرائیل وتی، لە وەڵامی بە ئامانگرتنی هاوڵاتییەکانی، هێرشیان بۆسەر ئێران دەستپێکردووەتەوە، باسی لەوەشکرد، لە هێرشەکانی ئەمجارەیان جگە لە بنکە ئەتۆمییەکان بنکەی سەربازی و ژێرخانی ئابووری ئێرانیشیان بە ئامانج گرتووە.


 














گەلەری