سەردێڕ:

ترەمپ: لەگەڵ پوتن هاوڕابووین لەسەر ئەوەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێبێت

PM:10:36:14/06/2025

1088 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی روسیا ئەنجامدا و بەدرێژی باسی ئێرانیان كردووە و هاوڕابوون کە پێویستە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێبێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، بەبۆنەی رۆژی لە دایكبوونیەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا پەیوەندی پێوەكردووە، بەڵام لەوەش گرنگتر بۆ ئەوە بووە كە باسی ئێران بکات، وڵاتێک کە زۆر باش دەیناسێت.

باسی لەوەشکرد، بە چڕی گفتوگۆیان کردووە کاتێکی زۆر کەمتر هەبووە بۆ باسکردنی روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام ئەو باسە بۆ هەفتەی داهاتوو دەبێت.

وتیشی، لە گەڵ ئۆکرانیا ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن، دەستبەجێ، لە هەردوو لایەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکەیان نزیکەی یەک کاتژمێری خایاندوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پێویستە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێبێت.













گەلەری